عیراقی
لە ماوەی 10 مانگدا زیاتر لە 16 هەزار کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمساڵ 16 هەزار و 399 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارێکی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروبای مادەی هۆشبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق کە تیادا هاتووە "ئەمساڵ 16 هەزار و 399 کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە 9600یان سزای لەسێدارەدان و زیندانی تاهەتاییان بۆ دەرچووە".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت "هەر ئەمساڵ دەست بەسەر سێ تۆن و 528 کیلۆ مادەی هۆشبەر و 618 دەمانچە، 325 کڵاشینکۆڤ و 173 نارنجۆک و 1596 ئۆتۆمبێلدا گیراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رووبەڕووبوونەوەکاندا 13 بازرگان کوژران و 11ی دیکە بریندار بوون، لەگەڵ کوژرانی سێ کارمەندی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و برینداربوونی 23ی دیکە".

س،ر