گێتی
بڕیاری سوید دژی سه‌لوان مۆمیكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی سوید سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌لوان مۆمیكا ئاشكرایانكرد، حكومه‌تی ستۆكهۆڵم فه‌رمانی ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییه‌ی ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رادیۆی سوید كه له په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوید بریاریدا سه‌لوان مۆمیكا، په‌نابه‌ری عیراقیی له سوید ده‌ربكات و بیگه‌رێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام دۆخی عیراق به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م بڕیاره‌كه‌دا داناوه.
رادیۆی سوید روونیكرده‌وه، دۆخی عیراق رێگره له ئێستادا له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت سوید تایبه‌ت به ناردنه‌وه‌ی مۆمیكا بۆ عیراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی تا مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو مافی مانه‌وه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه.