گێتی

میدیای ره‌سمیی ئێران گومانی له‌ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوپای پاسداران هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


میدیای ره‌سمیی ئێران گومانی له‌ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوپای پاسداران هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا -

له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی واشنتۆنه‌وه‌، هه‌واڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوپای پاسداران له‌ سوریا له‌ میدیای جیهانیدا به‌فراوانیی بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام میدیای ره‌سمیی ئێرانیی گومانی هه‌یه‌ له‌و هه‌واڵه‌. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز كه‌ میدیای ره‌سمیی ئێرانه‌ و زمانحاڵی هه‌ڵوێسته‌كانی تارانه‌ و هاوكات له‌ سه‌رچاوه‌كانی تری هه‌واڵی ئێرانه‌وه‌ هه‌واڵی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ سوریا، به‌ "بانگه‌شه‌" وه‌سفده‌كرێت و ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ كاتژمێره‌كانی رابردوودا حكومه‌تی تاران هۆشدارییدا، ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ر غه‌زه‌ بكرێت و شه‌ڕه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌بسێنێت، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا پارێزراو نابن. 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دره‌نگانی دوێنی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان دوو بنكه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیی له‌ سوریا كردووه‌ته‌ ئامانج و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌ عیراق له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداریی نزیك له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان