گێتی

ئه‌مه‌ریكا ئه‌زموونی فه‌لوجه‌ له‌ عیراق بۆ ئیسرائیل ده‌گوازێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا ئه‌زموونی فه‌لوجه‌ له‌ عیراق بۆ ئیسرائیل ده‌گوازێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رنامه‌یدایه‌ و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ئه‌زموونی وڵاته‌ی له‌ شه‌ڕی شاری فه‌لوجه‌ له‌ عیراق بگوازێته‌وه‌ بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل له‌ هێرشی وشكانی بۆ سه‌ر غه‌زه‌.

تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكیی ئاشكرایكرد، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كاریی ئیسرائیلدا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سه‌ر غه‌زه‌، فه‌رمانده‌یه‌ك ده‌نێرێته‌ ئیسرائیل كه‌ سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی كردووه‌ له‌ ساڵی 2004 له‌ عیراق. 

له‌ رۆژانی رابردووشدا، یه‌كێكی تر له‌ فه‌رمانده‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ به‌شداری شه‌ڕی فه‌لوجه‌ی له‌ عیراق كردبوو، ئامۆژگاریی ئیسرائیلی كرد، خۆیان له‌ شه‌ڕێك نه‌گلێنن كه‌ وه‌ك ئه‌مه‌ریكای ساڵی 2004ی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ی به‌سه‌ربێت، كه‌ نه‌یتوانیت ئه‌ركه‌كانی ته‌واو بكات و تێچوونێكی به‌رچاو و بێسوودی هه‌بوو. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان