عیراقی

گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا
مه‌ودا میدیا -

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند، گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌نێوان عیراق و ئه‌ڵمانیا و دانیمارك ده‌ستپێده‌كات و له‌هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، گفتوگۆ له‌نێوان به‌رپرسانی باڵای عیراق و وڵاتانی ئه‌وروپا كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا به‌ڕێوه‌چووه‌ و باسی ئه‌گه‌ری گه‌شتكردن له‌نێوان عیراق و چه‌ندین پایته‌ختی وڵاتانی تری ئه‌وروپا خراوه‌ته‌ڕوو.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق روونیكردووه‌ته‌وه‌، گه‌شته‌كان له‌ 10ی مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و حه‌وت گه‌شت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجامده‌درێت بۆ شاره‌كانی دۆسلدۆرف و فرانكفۆرت و به‌رلین و كۆبنهاگن و میونیخ. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان