گێتی
"خوێنڕێژه‌كه‌ی عیراق" گه‌یشته ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ناو سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكیی خاوه‌ن ئه‌زموونی شه‌ڕ، گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه ئیسرائییله‌كه، ئه‌و سه‌رباز و ژه‌نراڵه ئه‌مریكییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل، به‌و ئه‌زموونه‌ی له شه‌ڕه‌كاندا بینیویانه، له‌وانه‌ش شه‌ڕی عیراق، پلان بۆ هێرشی وشكانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه داده‌نێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له كۆشكی سپی ئاشكرایكردووه، ئه‌مریكا یه‌كێك له دیارترین ئه‌و ژه‌نراڵانه‌ی ناردووه بۆ ئیسرائیل، كه به‌شداری شه‌ڕی عیراقیی كردووه، به‌ناوی جیمس گلین، كه هاوكاریی هێرشی وشكانیی ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر شاری غه‌زه.
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیمس گلینیان به "خوێنڕێژه‌كه‌ی عیراق" وه‌سفكردووه، به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه ساڵی 2004 له شاری فه‌لوحه له عیراق ئه‌نجامیدان.