گێتی
ئه‌مه‌ریكا: دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه به‌هاوكاریی شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، ئیداره‌ی واشنتۆن رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، باشترین چاره‌سه‌ره.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، باشترین چاره‌سه‌ره كه ده‌توانێت كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێبهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه پێویستیان به‌هه‌وڵی زیاتر و ده‌سته‌جه‌معیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌كان له‌ناو سوپای ئیسرائیله‌وه ئاشكرایانكردووه، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سه‌ربازیی ناردووه بۆ ئیسرائیل، به‌مه‌به‌ستی رێنوێنیكردنی سوپای ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه.