گێتی

ئیسرائیل پیلانی ئه‌مشه‌وی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل پیلانی ئه‌مشه‌وی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ئاشكراكرد
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ناو سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و له‌ به‌رنامه‌ی سوپای ئیسرائیلدایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ وه‌ك چاوه‌ڕوانكراوبوو، په‌ره‌پێبدات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی سوپای ئیسرائیل رایانگه‌یاندووه‌، به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵكی خۆیانداوه‌ كه‌ ده‌بێت دیله‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئیسرائیل و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سوورن و به‌رده‌وام ده‌بن. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلیی ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازیی باڵای شاره‌زای شه‌ڕ و خاوه‌نی ئه‌زموونی شه‌ڕی ناردووه‌ بۆ ئیسرائیل، به‌مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی سوپا له‌ هێرشی وشكانییدا بۆ سه‌ر غه‌زه‌، له‌وانه‌ش جیمس گلین، فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ ساڵی 2004 له‌ عیراق. 

له‌ رۆژانی رابردوودا، تۆمار فریدمان، نوسه‌ری ناسراوی ئه‌مریكیی لایه‌نگری ئیسرائیل، له‌ وتارێكدا داوای له‌ ئه‌مریكا كرد، رێگریی له‌ ئیسرائیل بكات بۆ چوونه‌ ناو غه‌زه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ و ئابڕووبه‌ر ده‌بێت و باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت و له‌ حاڵه‌تی قبوڵكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌ڵه‌یه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان