گێتی

دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سوپای ئیسرائیل به‌هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هێرشی وشكانی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ئه‌نجامبدات.

به‌گوێره‌ی میدیای عه‌ره‌بیی و ئیسرائیلیی، ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوانده‌كرا شه‌وی رابردوو ئیسرائیل هێرشی وشكانی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ به‌ یه‌كجاریی ئه‌نجامنه‌دراوه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا شه‌ڕ به‌ڕێوه‌چووه‌ و به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئیسرائیل رایانگه‌یاندووه‌، 150 ئامانجیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاری غه‌زه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و كۆنترۆڵیان كردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی دوا راپرسییه‌كان له‌ناو ئیسرائیله‌وه‌، ته‌نها 26% پشتیوانیی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش رایانگه‌یاندووه‌، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ چه‌ند شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری غه‌زه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ئیسرائیل هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی له‌ شاره‌كه‌ بڕیوه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاشته‌وایی یه‌كجاره‌یی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاوكارییه‌كانی بۆ غه‌زه‌ كرد، هاوكات نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی كرد. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان