گێتی

توركیا و قه‌ته‌ر پشت له‌ حه‌ماس ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا و قه‌ته‌ر پشت له‌ حه‌ماس ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئه‌گه‌ری چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ریه‌ك قه‌ته‌ر و توركیا دوو وڵاتی نزیك له‌ حه‌ماس، به‌شێوه‌ی نهێنیی پشتیان له‌و بزووتنه‌وه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ كردووه‌. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (هاوار)ی رۆژئاوای كوردستان، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكیی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، كه‌ قه‌ته‌ر ئه‌مه‌ریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ بۆچوونه‌كانی ده‌چێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌خۆگرتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له‌ وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌و زانیارییه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار و دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌میری قه‌ته‌ر له‌م مانگه‌دا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پێگه‌ی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكیی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی ناتوندیی توركیا كرد له‌ دۆسیه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و پێیوایه‌ توركیا ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تێكبچێت، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینیی له‌ ئه‌نگه‌ره‌ نائومێدییه‌كی وڵاته‌كه‌ی پیشانداوه‌ له‌ هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ جوڵه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ئیسرائیل. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، رازی نین له‌ هه‌ڵوێستی توركیا و پێیانوایه‌ وه‌ك پێویست نییه‌ و تا ئێستا ئه‌نكه‌ره‌ باڵیۆزی ئیسرائیلی بانگ نه‌كردووه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخه‌كه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان