گێتی

گه‌شتی ئه‌ردۆغان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌شتی ئه‌ردۆغان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌شته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل و سه‌ردانكردنی قورسی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكیی له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس سه‌ریهه‌ڵدا. 

به‌گوێره‌ی میدیای توركیی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌به‌رنامه‌یدا بووه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، هاوكات له‌گه‌ڵ یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، سه‌ردانی ئیسرائیل بكات، به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هاوكات ئاشكرایكرد، تا ئێستا یه‌كجار له‌گه‌ڵ بونیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلدا ته‌وقه‌ی كردووه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان