عیراقی

ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسین: هێرشی سه‌ر غه‌زه‌ و هێرشی سه‌ر عیراق یه‌ك سیناریۆیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسین: هێرشی سه‌ر غه‌زه‌ و هێرشی سه‌ر عیراق یه‌ك سیناریۆیه‌
مه‌ودا میدیا - 

ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسینی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌سه‌ر كه‌ناڵی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رووداوه‌كانی ئێستای شاری غه‌زه‌ی به‌ رووداوه‌كانی سه‌رده‌می عیراقی ساڵی 2003 چواندووه‌. 

 كچه‌كه‌ی سه‌دام حسین ده‌ڵێـت: له‌مكاته‌ كه‌ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر غه‌زه‌، سه‌رده‌می هێرشكردنه‌ سه‌ر عیراقم بیرده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌و كاته‌شدا به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێستا هه‌مووی بێده‌نگبوو، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بوو، وه‌ك چۆن ئێستا هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیی نییه‌ كه‌ بتوانێت هێرشی ئیسرائیل و دوژمنكارییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ رابگرێت.

لێدوانی ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسین له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ناو سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا هێزه‌كانیان چوونه‌ته‌ شاری غه‌زه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان