گێتی
بی بی سی ناوی ئه‌و گرووپانه بڵاوده‌كاته‌وه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی له راپۆرتێكدا ناوی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی له عیراق بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له رۆژانی رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و سوریادا هێرشیان كرده سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی، گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك حزبوڵڵای لوبنانیی، حزبوڵڵای عیراقیی، فه‌یله‌قی قودس، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باء و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، له‌و گرووپانه‌ن كه لایه‌نگری ئێرانن و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سوریا.
هاوكات ئیداره‌ی واشنتۆن نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی و له په‌یامێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازیی و دبلۆماتییه‌كانیان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناچارن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.