عیراقی
هەرێمی کوردستان رازییە مووچەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە سەر بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا رێككەوتنی لەسەركراوە.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی "(موتەڵع)ی رایگەیاندووە "لەمیانەی دیداری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی، سازانكراوە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمابنەرانی هەرێم, لەڕێگەی وەزارەتی دارایی ناوەندەوە دابەشبكرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا رێككەوتنی لەسەر كراوە و شاندی هەرێم قەناعەتی تەواویان هەبوو لەوبارەیەوە، بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستی بە رێوشوێنی ئیداری و پێداچوونەوەی ناو فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، ئەوەش كاتی پێویستە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتویەتی "یەكەمجار مووچەی نزیكەی 60 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عیراق".
س.ر