گێتی

ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكیی هاوكاریی غه‌زه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكیی هاوكاریی غه‌زه‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

پاش پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییكردن له‌ رێگه‌ی مۆبایل و سه‌رچاوه‌كانی تری په‌یوه‌ندییكردنه‌وه‌، ئیلۆن ماسك، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكیی بواری ته‌كنه‌لۆژیا رایگه‌یاند، ئاماده‌ی له‌ رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ شاری غه‌زه‌.

ئیلۆن ماسك، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكیی پاش پچڕانی په‌یوه‌ندیی رای گشتیی له‌گه‌ڵ شاری غه‌زه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه‌ له‌ رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ غه‌زه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رێگه‌نادات خزمه‌تگوزارییه‌كی له‌و جۆره‌ بگاته‌ شاری غه‌زه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیل روونیكردووه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێڵی ئینته‌رنێت بۆ "كاری تیرۆرستیی" به‌كارده‌هێنن، بۆیه‌ رێگه‌ناده‌ن له‌مكاته‌دا ئینته‌رنێـت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ غه‌زه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئێستا هێڵی ئینته‌رنێت له‌ شاری غه‌زه‌ دابینكراوه‌ و رووداوه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌، به‌ڵام نازانرێت ئایا له‌لایه‌ن ئیلۆن ماسكه‌وه‌ ته‌رخان كراوه‌ یان نا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان