عیراقی
حكومه‌تی به‌غدا هۆشدارییدا له باسی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی به‌غدا ئه‌و داواكارییه سیاسیی و ناره‌سمییانه‌ی دایه‌وه كه داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌ن، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له لێدوانێكدا هۆشدارییدا له هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ئه‌و داواكارییانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌مدا.
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگیی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق كرد و وتی:"داخستنی باڵیۆزخانیه ئه‌مه‌ریكا له عیراق، وڵات به‌ره‌و وێرانه ده‌بات".
له‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌زه، داواكاریی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان په‌ره‌یسه‌ندووه.