گێتی
32 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له غه‌زه به‌یه‌كجاریی وێرانكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، میدیای حكومه‌تی ره‌سمیی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئاماری باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی شاری غه‌زه‌ی بۆ رای گشتیی ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه میدیای ره‌سمیی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌زه، تا ئێستا 32 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به یه‌كجاریی رووخێنراون و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان كراون.
له 7ی ئه‌م مانگه‌وه (تشرینی یه‌كه‌م) گرژیی و پێكدادان له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فهڵهستنییدا سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستاش به‌رده‌وامیی هه‌یه و هه‌زاران كه‌س له‌هه‌ردوو كوژراون جگه له ئاواره‌بوون و وێرانبوونی چه‌ندن ده‌زگای گشتیی و خزمه‌تگوزاریی و مه‌ده‌نیی و گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 8000 كه‌س له دانیشتوانی فه‌ڵه‌ستین.