عیراقی
سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له به‌غدا ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شی زانیاریی و هه‌واڵگریی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی داعشی له به‌غدا ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی، پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی و سه‌ره‌داو، لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و گه‌ڕاون و توانیویانه له شاری كازمییه و به‌پێی ماده‌ی 4ی نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌ستگیری بكه‌ن، كه سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كاری تیرۆرستیی و نامرۆیی كردووه، له‌وانه‌ش رفاندنی منداڵی كارمه‌ندانی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شی زانیاریی و هه‌واڵگریی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌ی داعش ده‌ستی هه‌یه له هێرشه‌كانی سه‌ر ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌ساڵی 2014 له ناو ریزه‌كانی ناسراو به ویلایه‌تی باكووری به‌غدا.