گێتی
ئێران: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به تۆفانی ئه‌قساوه نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ململانێی سه‌ربازیی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئێران تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی كه ده‌ستی له دروستكردنی گرژیی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تاران ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
حسین ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكییدا وتی: وه‌ك ئێران پشتیوانیی له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین و ئینكاری له بوونی ناكه‌ین، به‌ڵام ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به پرۆسه‌ی تۆفانی ئه‌قساوه نییه.
تۆفانی ئه‌قسا له 7ی ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا به‌وته‌ی حه‌ماس، 5000 موشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، پاشان گرژییه‌كان په‌ره‌یسه‌ند و له‌ئێستادا به‌رده‌وامیی هه‌یه و تا ئێستا زیاتر له 8000 كه‌س له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كوژراون.