گێتی

ڤیدیۆ ناڕوونه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا میدیای ئیسرائیلی هێنایه‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیدیۆ ناڕوونه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا میدیای ئیسرائیلی هێنایه‌ده‌نگ
مه‌ودا میدیا -

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناڕوونی چه‌ند چركه‌یی له‌لایه‌ن نوسینگەی راگه‌یاندنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانیی، میدیای ئیسرائیلیی هاوكات له‌گه‌ڵ بایه‌خدانیان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌یان بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ كرد.

یارون شنایدر، شرۆڤەکاری جیهانی عەرەب لە تەلەفزیۆنی ئیسرائیل وتی: ئەو ڤیدیۆ 11 چرکەییە هیچ جۆرە پەیامێکی نووسراو و هیچ جۆره‌ هەڕەشەیەکی تایبەتیی تێدا نییه‌، ناوه‌ڕۆكێكی گوماناوی و ناڕوونیی هه‌یه‌.

رۆژنامەی یەدیعوت ئه‌حرانۆتی ئیسرائیلیی پێیوایە، په‌یامی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ پەیامێکی ناڕوونه‌ لەلایەن سکرتێری گشتی حزبوڵڵاوه‌ نێردراوه‌، بە مانای چاوەڕوانییه‌ بۆ هه‌ندێك رووداو كه‌ له‌ داهاتوودا رووده‌ده‌ن. 

 له‌ رۆژانی رابردوودا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نه‌سروڵڵای بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 11 چركه‌یه‌ و تێیدا سكرتێری گشتیی به‌به‌رده‌م ئایه‌تێكی قورئاندا تێپه‌ڕێت و هیچ شتێك ناڵێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌سروڵڵا ماوه‌یه‌كه‌ ده‌رنه‌كه‌تووه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی سه‌ر غه‌زه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، میدیا و چاودێران وه‌ك په‌یامێكی بۆ ئیسرائیل، لێكیده‌ده‌نه‌وه‌.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان