عیراقی

رێكخراوی به‌در هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوی به‌در هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی موشه‌كیی و درۆن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا، ده‌نگۆی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق به‌رزده‌بێته‌وه‌ و رێكخراوێكی چه‌كدارییش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات.

هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌ستوه‌ربده‌ن له‌ كێشه‌ی ئیسرائیل و غه‌زه‌دا، داواشیكرد، ئه‌گه‌ر پێویست به‌ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه‌، ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ده‌ربكه‌ن.

عامری له‌ مانگه‌كانی رابردووشدا هێرشی كرده‌ سه‌ر عیراق و ئه‌مه‌ریكا و وتی: شه‌رمه‌ كارمه‌ندێكی كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكا عیراق به‌ڕێوه‌ببات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سعود ساعدی، په‌رله‌ماتتاری عیراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و وه‌زیری دادی عیراق كرد، به‌مه‌به‌ستی كاركردن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق، وه‌بیریشی هێنایه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عیراق ساڵی 2020 ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی به‌غدا هۆشدارییدا له‌ به‌ئامانجكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و رایگه‌یاند، داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، عیراق به‌ره‌و وێرانكاریی ده‌بات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان