عیراقی

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات
مەودا میدیا-

لە سەرتاسەری عیراق، بڕیارە سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت، دەستپێبكات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق لەئێستادا لە ئامادەكاریدان بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و رێكار و رێنماییەكانیشی تایبەت بەو بابەتە بڵاوكردووەتەوە.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاندبوو، كۆمسیۆن بڕیاریداوە دەستپێكی بانگەشەی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن هیچ كاندید و لایەنێك نابێت كاغەزی لەزگە و بۆیە بەكاربهێنێت، پێویستە لە شوێنە گشتییەكان و هێماكانی هاتوچۆ و خوێندنگە و زانكۆكانیش دووربكەونەوە لەكاتی هەڵواسینی پۆستەر و هەر بابەتێكی پەیوەست بە بانگەشەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەگەری هەر سەرپێچییەكدا بانگەشەكان لادەبرێن و لایەنی ئەنجامدەری سەرپێچییەكە سزای دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت.


ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان