گێتی

غه‌زه‌: 50 كه‌س له‌ كه‌مپی جه‌بالیا به‌هۆی بۆردوومانی ئیسرائیل گیانیان له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌زه‌: 50 كه‌س له‌ كه‌مپی جه‌بالیا به‌هۆی بۆردوومانی ئیسرائیل گیانیان له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ بۆردوومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر كه‌رتی باكووری غه‌زه‌، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیندونیزیی كه‌ نزیكی رووداوه‌كه‌یه‌، روونیانكرده‌وه‌، ئیسرائیل بۆردوومانی كه‌مپی جه‌بالیای كردووه‌ له‌ باكووری شاری غه‌زه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 150ی تریش برینداربوون. 

وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێی دروستكردووه‌ له‌ كه‌مپی جه‌بالیا، به‌ڵام تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی ره‌سمیی نه‌داوه‌.

پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تا ئێستا له‌ لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی زیاتر له‌ 8000 كه‌س كوژراون. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان