گێتی

ئیكۆنۆمیست: شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ شه‌ڕی عیراق خوێناویتره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیكۆنۆمیست: شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ شه‌ڕی عیراق خوێناویتره‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی، میدیای ناوچه‌كه‌ و جیهان شیكاریی تایبه‌ت به‌ خۆیان بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن و له‌روانگه‌ی خۆیانه‌وه‌ به‌راوردی ده‌كه‌ن و ئاینده‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانیی له‌ وتارێكدا به‌ناونیشانی "له‌به‌رئه‌مه‌یه‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ شه‌ڕی عیراق خوێناویتره‌"، روونیكردووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕی دژی داعش له‌ موسڵ، وانه‌ و هۆشدارییه‌ك بوو بۆ ئیسرائیل، 

ئه‌و گۆڤاره‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕی ناوچه‌ چڕه‌كانی دانیشتوان هه‌میشه‌ خوێناویی ده‌بێت و هێرشی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ساڵی 2004 بۆ سه‌ر شاری فه‌لوجه‌ ئه‌نجامیدا له‌ عیراق و 600 مه‌ده‌نیی تێیدا كوژرا، كه‌ 2،.%ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ بوو، له‌كاتێكدا ئێستا له‌ غه‌زه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 3،.%ی دانیشتوانه‌كه‌ی. 

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، له‌ دووه‌م هێرشدا ئه‌مه‌ریكا له‌ فه‌لوجه‌ 800 كه‌سی مه‌ده‌نیی كوشت، به‌ڵام له‌ شاری سه‌در كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی هێنده‌ی غه‌زه‌یه‌ واته‌ دووملیۆن كه‌سه‌ و له‌نزیك به‌غدایه‌، ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2008  له‌ هێرشێكدا 1000 كه‌سی تێدا كوشت. 

ئه‌و گۆڤاره‌ به‌ریتانییه‌ پێیوایه‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ شه‌ڕی عیراق خوێناویتره‌، له‌كاتێكدا قورسترین شه‌ڕی مه‌ده‌نیی كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌نجامدرابێت هێرشی سه‌ر شاری موسڵ بووه‌ له‌ عیراق، كه‌ له‌نێوان ساڵانی 2016 و 2017دا 9000 كه‌سی تێدا كوژرا، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ 6،.%ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا و 80%ی خانوه‌كانیشی رووخێنران.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌، سایتی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكیی نوسی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیی له‌ غه‌زه‌ ئه‌نجامبدات، ئه‌وا حزبوڵڵا، ئێرانییه‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقیش ده‌رگای دۆزه‌خ به‌ڕووی هه‌موواندا ده‌كه‌نه‌وه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان