عیراقی

ئه‌ندامێكی داعش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ توركیاوه‌ بۆ عیراق ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ندامێكی داعش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ توركیاوه‌ بۆ عیراق ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا -

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شی زانیاریی و هه‌واڵگریی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی گروپی داعشی له‌ شاری موسڵ ئاشكراكرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی، پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی و سه‌ره‌داو، لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و گه‌ڕاون و توانیویانه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ توركیاوه‌ بۆ عیراق، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گروپی داعش به‌پێی ماده‌ی 4ی نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌ستگیری بكه‌ن. 

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شی زانیاریی و هه‌واڵگریی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش سه‌ر ویلایه‌تی دیاله‌ی داعش بووه‌. 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شی زانیاریی و هه‌واڵگریی ئاشكرایكرد كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی داعشی له‌ به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌ له‌ شاری كازمییه‌ و به‌پێی ماده‌ی 4ی نه‌هێشتنی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، كه‌ سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كاری تیرۆرستیی و نامرۆیی كردووه‌، له‌وانه‌ش رفاندنی منداڵی كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ساڵی 2014 له‌ ناو ریزه‌كانی ناسراو به‌ ویلایه‌تی باكووری به‌غدا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان