گێتی

به‌رپرسێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگیی جیهان ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌ غه‌زه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگیی جیهان ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌ غه‌زه‌
مه‌ودا میدیا -

بۆردوومانكردنی كه‌مپی جه‌بالیا له‌ باكووری شاری غه‌زه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌ هێنده‌ی تر رای گشیی جیهانی نیگه‌ران و تووڕه‌ كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و وه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ بێده‌نگیی جیهان، به‌رپرسێكی باڵای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نیویۆركی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه‌ و ره‌خنه‌شی له‌ بێده‌نگیی جیهان گرتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كاری نامرۆیانه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ غه‌زه‌.

هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ره‌خنه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرت بێده‌نگه‌ و به‌به‌رچاویه‌وه‌ له‌ غه‌زه‌ جینۆساید ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و لۆبی ئیسرائیل كردووه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان