عیراقی

کارکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی رادەگیرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی عیراق ئاشکرایدەکات لە ساڵی داهاتووەوە کارکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی سیستمی کۆن دەوەستێت و کار بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

عەمید ماجید عەدنان، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "لە مانگی ئاداری 2024 کارکردن و دەرکردنی پاسپۆرت بە سیستمی کۆن بە تەواوی دەوەستێت و کار بە دەرکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پاسپۆرتی ئاسایی دوای وەستانی لەلایەن وڵاتانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، تەنیا ئەوەیە لە عێراق دەرهێنان و مامەڵەکردن بەجۆری کۆن بەتەواوی دەوەستێت".

بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت عیراق ئاشکرایکردووە "بەمنزیکانە لە پارێزگاکانی دهۆک، موسەنا، زیقار، دیالە و سەڵاحەدین مامەڵەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات و لەئێستاشدا لە 22 بەڕێوەبەرایەتی مامەڵەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان