کوردستانی

بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 1ی تشرینی دووەمی 2023 بڕیاری وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی بە دینار لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیا راگەیاند "ماوەیەکی زۆرە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران باجی گومرگی بە دینار وەردەگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ هەر تۆنێک بڕی 132 هەزار دینار وەک گومرگ وەردەگیرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل دەبێت و وادەکات نرخەکەیان دابەزێت".

رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەمەودوا لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم وەرگرتنی رەسم  و باجی گومرگی تەنیا بە دینار بێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan