عیراقی

سودانی گۆڕانكاریی گەورە لە چەند پۆستێكی ئەمنیی باڵا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی گۆڕانكاریی گەورە لە چەند پۆستێكی ئەمنیی باڵا دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە لە هەمانكاتدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراقە، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ژمارەیەك بەرپرسی باڵا لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی وڵاتەكەیدا.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەمڕۆ 1ی تشرینی دووەمی 2023 بە راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە رایگەیاند، سوپاسی سەرجەم ئەو فەرماندانە دەكەن كە لە نوێترین بڕیاردا فەرمانی گۆڕانكاریی لە پۆستەكانیان دراوە دەكەن، بۆ ماندووبوونیان لەماوەی راپەراندنی ئەركەكانیان.

بەپێی گۆڕانكاریی نوێترین بڕیاری سەرۆكی حكومەتی عیراق، فەریق روكن كەریم عەبود محەمەد، بە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر دەستنیشانكرا لە جێگەی فەریق روكنی یەكەم عەبدولوەهاب ساعدی. 

هاوكات فەریق روكن ئەحمەد سەلیم بەهجەت، لە پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداوە گواسترایەوە بۆ فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری‌، لە شوێنەكەی لیوا روكن وەلید خەلیفە مەجید دانرا.


وتەبێژەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە چوارچێوەی بەهێزتركردنی كاری سەربازییە بۆ قۆناغی ئێستا و پێدانی هەلە بۆ سوودوەرگرتن لە وزە سەربازییەكان بەمەبەستی خزمەتكردنی نیشتیمان.

جێی ئاماژەیە، ساعدی یەكێكە لەو فەرماندانەی سوپای عیراق كە لە جەنگی دژ بە داعش لە موسڵ ناوبانگی گەورەی پەیداكرد.

لەمیانی خۆپیشاندانەكانی شوباتی 2019ی عیراقییەكانیش، بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە لە پۆستەكەی دورخرایەوە، بەهۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی عیراقەوە دواتر بە ناچاری گەڕێندرایەوە پۆستەكەی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان