گێتی

گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكیی تونێله‌كانی حه‌ماس به‌ لاساییكردنه‌وه‌ی ڤێتنام وه‌سفده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكیی تونێله‌كانی حه‌ماس به‌ لاساییكردنه‌وه‌ی ڤێتنام وه‌سفده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مه‌ریكیی له‌ راپۆرتێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و دۆخی سوپای ئیسرائیل له‌به‌رده‌م تونێله‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێیوایه‌ سوپای ئیسرائیل رووبه‌ڕووی دۆخێكی نوێ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش له‌ عیراق تووشی نه‌هات.

ئه‌و گۆڤاره‌ ناسراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌زاری شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ی سوپای ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ غه‌زه‌ بیكات، له‌به‌رچاوگرتنی تونێله‌كانی حه‌ماس، قورستر و درێژمه‌وداتر ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق تێیكه‌وت. 

شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ تونێله‌كانی حه‌ماس دۆخێكی قورسه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه‌ بۆ عیراق تووشی حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام تونێله‌كان شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڤێتنام وه‌بیرده‌ھێنێته‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌رمه‌زاریی كرد. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان