گێتی
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن باسی چی‌یان کرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی دووەمی 2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە بە تەوقە و باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێ‌کرا.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی دووەمی 2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە بە تەوقە و باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێ‌کرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو)دا رایگەیاند "خۆشحاڵبووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریسم بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عیراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێکرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند "په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا قووڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه".
هەردوو سەرۆکەکە لە پێش دەرگای کۆشکی ئێلیزێ وەستان و ماکرۆن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وت "زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت".
س.ر
س.ر