کوردستانی
لەبارەی بۆردوومانکردنی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی لەبارەی بۆردوومانکردنی شاری سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدرێت.
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی لەبارەی بۆردوومانکردنی شاری سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدرێت.
کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە میدیای پارتی راگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ بینراوە لە ئاسمانی سلێمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتاری تورکی بووە و بۆردوومانی هیچ شوێنێکی نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێکهاتەی فڕۆکەکە بەشێوەیەکە، کاتێک بزانێت چاودێری دەکرێت یان هەوڵی بە ئامانجکردنی دەدرێت، دوو کڵپە دەردەکات بە ئامانجی سەرلێشواندنی ئەو شوێن و دەزگایەی دەیەوێت بیکاتە ئامانج".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بەدواداچوونەکانمان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ئاسمانی گەڕەکی قڕگەی سلێمانی بووە کاتێک ئەو کڵپانەی کردووە".
س.ر
س.ر