عیراقی

لەتیف رەشید: عیراق جارێکی دیکە ناگەڕیتەوە بۆ ژێر گوشاری هیچ لایەنێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەتیف رەشید: عیراق جارێکی دیکە ناگەڕیتەوە بۆ ژێر گوشاری هیچ لایەنێک
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2023، حەوتەمین کۆنگرەی باڵیۆزانی عیراق لە بەغدا بە دروشمی "دیپلۆماسییەتی عیراق – پەیوەندیی نێودەوڵەتیی هاوسەنگ و گەشەی ئابووریی بەردەوام" دەستیپێکرد.

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "ئێمە سەرکەوتوو بووین، لە پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەکان، سیاسییەکان، ئەو پەیوەندییانە دروست دەکەینەوە کە تێکچووبوون، لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتە جیاوازەکاندا، حکومەتی ئێستا جەخت لەسەر چاککردنەوەی  پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە هەوڵمانداوە وڵات لە سیاسەتی خراپ دووربخەینەوە، و کار بکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری وڵات، عیراق ئامانجی ئەوەیە پەیوەندیی زۆرتر لەگەڵ وڵاتانی جیهان و پێکەوەژیان لەنێوان وڵاتان دروستبکات".

سەرۆک کۆمار وتی "عیراق جارێکی دیکە ناگەڕیتەوە بۆ ژێر گوشاری هیچ لایەنێک، وەک ئەوەی لە رابردوودا هەبوو، ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەیرانەکان کە لەنێو قەیراندا گیری خواردبوو، سیاسەتی عیراق لەسەر ئەوە بنیاتنراوە بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتر بکەین، لە چارەسەری کێشەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزین، لە کاتێکدا بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی رۆشنبیری و بازرگانی و ئابووری بوون، هەموو ئەمانە بەدەست هاتوون، لە هەموو گفتوگۆیەک دووپاتمان لەسەری کردووەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان