عیراقی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی عیراقیش ده‌كات. 

روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر له‌ عیراقه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ پشتیوانییكردنی فه‌ڵه‌ستین و داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێش سه‌ردانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری عیراق كۆبووه‌ و بڕیاره‌ سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیایی بكات، له‌كاتێكدا له‌ لیستی واشنتۆندا بۆ سه‌ردانكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، عیراقی تێدا نییه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان