گێتی

فه‌ره‌نسا ئاماری قوربانیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌ره‌نسا ئاماری قوربانیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا -

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، ئامارێكی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل بوونه‌ته‌ قوربانیی.

به‌گوێره‌ی ئامارێك كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌ تا ئێستا 39 هاوڵاتیی فه‌ره‌نسیی كوژراون و 9ی تریش چاره‌نووسیان نادیاره‌ و چه‌ند كه‌سێكیشیان لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بارمته‌ن. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی ونبووه‌كان. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان