گێتی

کۆتایی بە دەسەڵاتی کەمال کڵچدارئۆغڵو هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتایی بە دەسەڵاتی کەمال کڵچدارئۆغڵو هات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2023 پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئاشکرایکرد کە ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردراوە.

دوای 13 ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی پارتەکەی، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە 38ەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە؛ ئۆزگور ئۆزەل 812 دەنگ و کەمال کڵچدار ئۆغڵو 536 دەنگیان بەدەستهێنا، بەمەش سەردەمی دەسەڵاتی کڵچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی ئەو پارتە کۆتاییهات.

مستەفا کەمال ئەتاتورک لە 9ی ئەیلولی 1923 پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی دامەزراند و لە ساڵانی 1923-1950دا 17 جار لەسەریەک حکومەتی پێکهێنا. پارتەکە بەهۆی بوونی کێشەی نێوخۆییەوە ژمارەیەک سەرکردە لێی جیابوونەوە و پێنج پارتی سیاسییان دامەزراند، لە ساڵانی 1961-1965 جەهەپە سێ جاری دیکە حکومەتی پێکهێنا. لە کودەتاکەی 1981 بۆ ماوەی چوار ساڵ داخرا و بەبڕیاری دادگای دەستوور لە ساڵی 1986 دووبارە کرایەوە، 37 کۆنگرەی ئاسایی و 19 کۆنگرەی نائاسایی بەستووە.

بایۆگرافیی ئۆزگور ئۆزەل:
ساڵی 1974 لە مانیسا لەدایکبووە.
ساڵی 1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەرمانسازی لە مانیسا بەدەستهێناوە.
ساڵی 2009 بە سەرۆکی شارەوانیی مانیسا هەڵبژێردرا.
پێنج خولە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جەهەپەیە.
چوار خول جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە بوو.
لە 38ـەمین کۆنگرەدا بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان