عیراقی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌یشته عیراق و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا كۆبووه‌وه.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌عدون سودانی، په‌رله‌مانتاری عیراق له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر عیراق دابنێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی عیراق له‌باره‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه روون و نه‌گۆڕه.
روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق كۆده‌بێته‌وه و به‌شێكه له گه‌شتێكی چه‌ند رۆژیی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر له عیراقه‌وه تایبه‌ت به پشتیوانییكردنی فه‌ڵه‌ستین و داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێش سه‌ردانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری عیراق كۆبووه و بڕیاره سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیایی بكات، له‌كاتێكدا له لیستی واشنتۆندا بۆ سه‌ردانكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، عیراقی تێدا نییه.