عیراقی
سه‌در بۆ لایه‌نگرانی: دژی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بچنه گۆڕه‌پانی ته‌حریر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش تێپه‌ڕینی كاتژمێرێك له هاتنی ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و گه‌یشتنی به به‌غدای پایته‌خت، ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی راگه‌یاند و داوای له‌لایه‌نگرانی كرد، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه دژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بچنه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا.
ره‌وتی سه‌در ئه‌مه‌ریكای به‌ره‌ی شه‌ڕ وه‌سف كردووه و تۆمه‌تباری كردووه به‌وه‌ی كه ده‌ستی له هاندانی ئیسرائیل‌دا هه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری غه‌زه و كوژرانی هه‌زاران هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌غدا و به‌په‌له له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووه‌وه و هۆشدارییدا به گرووپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریی ئێران و ئه‌و گرووپانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی و سیاسیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا.