گێتی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و ئیبراهیم رەئیسی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محهمهد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بێت، لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و رەئیسی چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کراون و گرنگترینیان پرسی جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا سودانی لەبارەی پەیوەندیی نێوان عیراق و ئێرانەوە راگەیاندووە "ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت و لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکان بەهێز دەکەین، لە رێگەی تەواوکردنی پرۆژەکان ئابووری نێوانمان بەهێز دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "خەڵکی غەززە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و لەنێوبردن بوونەتەوە، عێراق دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین و پایتەختەکەی قودس بێت بە چارەسەر دەزانێت، هەڵوێستی عێراق لەبارەی فەڵەستین نەگۆڕە و خەڵکی غەززە لە زیندانێکی گەورەدان و جیهان لە ئاستیان بێدەنگە".
لە بەرانبەردا ئیبراهیم رەئیسی وتویەتی "سودانی کار لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی دەکات و لەگەڵ عیراق پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان دەدەین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمەریکا پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات بۆ درێژەدان بە تاوانکارییەکان، بە چەک و پارە هاوکاری ئیسرائیل دژی فەڵەستین دەکات، ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی سەرکەوتن نییە بۆ ئیسرائیل".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە، پێویستە بە زووترین کات کۆمەڵکوژییەکانی سەر غەززە بوەستێنرێن و هاوکارییەکانیان بە زوویی پێ بگەیەندرێت".
س،ر