تەندروستی

نۆ نیشانە ئاماژەن بۆ كەمیی ڤیتامین سی لە جەستەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ نیشانە ئاماژەن بۆ كەمیی ڤیتامین سی لە جەستەدا
مەودا میدیا-

یەكێك لەو ڤیتامینانەی رۆڵێكی سەرەكیی هەیە لە چالاكیی تەندروستیی جەستە، ڤیتامین سی-ە، چونكە دژەئۆكسیدێكی بەهێزە و بەرەنگاری شەكەتیی و ماندوویەتی دەبێتەوە.

ڤیتامین سی دژە هەستیاریی جەستەیە و هاوكارە لە بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگریی لەش، بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە وەرزییەكان و پەتاكانی وەرزی زستان، لەلایەكی دیكەوە ڤیتامینێكی گرنگە بۆ رێكخستنەوەی كۆلاجین و ئەو پرۆتینانەی جەستە كە گرنگن بۆ بنیادنانەوە و رێكخستنەوەی شانەكانی ئێسك و پێست.

لە ئەگەری نەخواردنی میوە و سەوزەی وەك لیمۆ، كیوی، پرتەقاڵ و هاوشێوەكانیان، دەكرێت ڤیتامین سی لە جەستەدا نەمێنێت یان رێژەكەی بە ئاستێكی بەرچاو كەمبكات، ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ كەمی یان نەبوونی ڤیتامین سی لە جەستەدا؛
 
1. ماندوویەتی
ڤیتامین سی هاوكارە لە بەرهەمهێنانی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و بەهێزكردنی كۆئەدامی بەرگریی جەستە، ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر و دورودرێژ هەستت بە ماندوویەتیی بەردەوام كرد ئەگەری كەمیی ڤیتامین سی هەیە لە جەستەتدا.
 
2.هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە
ڤیتامین سی لە جەستەدا رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پاراستن و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەكان و هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە، نەبوون یان كەمیی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەكانی تووشبوونی بەردەوام بەو جۆرە نەخۆشییانە.
 
3.پەڵە و شینبوونەوەی پێست بە بەردەوامی
كاتێك ڤیتامین سی لە جەستەدا مەكە، دەمارە خوێنبەرەكانیش بێهێزدەبن و هەندێكجار لەوانەیە ببنە هۆی دەركەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستە بێئەوەی هیچ بەركەوتن و زەبرێك بە شوێنەكە كەوتبێت.

4.درەنگ ساڕێژبوونەوە
بەهۆی تایبەتمەندیی دژەئۆكسید تێیدا و هاوكاربوونی لە دروستبوونی كۆلاجینی جەستە، ڤیتامین سی رۆڵی هەیە لە نوێبوونەوەی خانەكان و زوو ساڕێژبوونەوەی برینەكان، بەڵام نەبوونی دەبێتە هۆی درەنگ ساڕێژبوونی برینەكانی نەشتەرگەری، بڕین و هاوشێوەكانیان.
 
5.وشكبوونەوەی پێست
هاوكات لەگەڵ وشكبوونەوەی پێست لەوانەیە كەمیی ڤیتامین سی ببێتە هۆی وشكبوونی نینۆكەكانی پەنجە و قژ و تێكچوونیان، هۆكاری ئەمەش كەم بەرهەمهێنانی كۆلاجینە لە جەستەدا.

6.خوێنبەربوونی پووك
كاتێك ڤیتامین سی لە جەستەدا كەمە، پووكەكانیش بێهێز دەبن، ئەوەش بەهۆی كەمیی ترشەڵۆكی ئەسكۆربیكە و پووك بەوهۆیەوە هەستیاردەبێت و تەنانەت بە فڵچەی ددان شتن تووشی خوێنبەربوون دەبێت.
 
7.زیادبوونی كێش بەتایبەتی چەوریی ورگ
ڤیتامین سی كار لەسەر جێگیربوونی ئاستی شەكر دەكات لە خوێندا و سووتێنەری چەوریی زیادەی جەستەشە، بۆیە كەمبوونەوەی رێژەی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوریی جەستە بەتایبەتی لە ورگدا.

8.چرچ و لۆچیی پێشوەخت
ڤیتامین سی هاوكارە لە رێگریكردنی دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون بەتایبەت كەمكردنەوەی چرچی و لۆچی لە پێستدا، ئەوەش چونكە رۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی ریشاڵەكانی كۆلاجین، ئەو مادەیەی بەرپرسە لە پاراستنی نەرمیی پێست و بە گەنجی مانەوە.
 

ئەگەر چەند نیشانەیەكت لەم نیشانانە هەبوو، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە.


ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان