گێتی

داوا ده‌كرێت پیاوانی ئایینی له‌وانه‌ش سیستانی ده‌ستوه‌ربداته‌ دۆسیه‌ی غه‌زه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا ده‌كرێت پیاوانی ئایینی له‌وانه‌ش سیستانی ده‌ستوه‌ربداته‌ دۆسیه‌ی غه‌زه‌
مه‌ودا میدیا -

مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینییدا تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانیی و ده‌یان هه‌زاری تر ئاواره‌ بوون، سه‌باره‌ت به‌ راوه‌ستانی شه‌ڕ، میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكیی پێشنیاز ده‌كات مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ده‌ستوه‌ربدات به‌مه‌به‌ستی كۆتاییپێهێنان. 

سایتی "سالون"ی ئه‌مه‌ریكیی له‌راپۆرتێكدا كه‌ له‌باره‌ی دۆخی ئێستای شه‌ڕی ئیسرائیل و غه‌زه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشنیازیكردووه‌، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ده‌ستوه‌ربداته‌ شه‌ڕی ئیسرائیل و غه‌زه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتاییپێهێنانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕێكی ساڵی 2004ی عیراق له‌ شاری نه‌جه‌فی نێوان موقته‌دار و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عیراقیی به‌نمونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ سیستانی توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری بكات. 

ئه‌و سایته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری پیاوانی ئایینی كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌ جیاوازه‌كاندا بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ و سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی تر و هێنانه‌ئارای ئاشته‌وایی و ئارامیی له‌ جیهاندا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان