عیراقی

ئاماری روودانی بومه‌له‌رزه‌ بۆ مانگی رابردوو له‌ عیراقدا .. پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری روودانی بومه‌له‌رزه‌ بۆ مانگی رابردوو له‌ عیراقدا .. پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه‌
مه‌ودا میدیا - 

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسیی و چاودێرییكردن و دیارییكردنی بومه‌له‌رزه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، له‌ مانگی رابردوودا 12 جار بومه‌له‌رزه‌ له‌ عیراقی داوه‌. 

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسیی و چاودێرییكردن و دیارییكردنی بومه‌له‌رزه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، بومه‌له‌رزه‌ له‌ عیراق به‌تایبه‌ت قه‌زای به‌له‌دروز و خانه‌قین له‌ پارێزگای دیاله‌ چالاكه‌ و له‌كۆی ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی مانگی رابردوو له‌ عیراق روویانداوه‌، پێنجیان له‌و دوو قه‌زایه‌ تۆماركراون.  

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسیی و چاودێرییكردن و دیارییكردنی بومه‌له‌رزه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوو له‌رینه‌وه‌ش له‌هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر تۆماركراون، وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك و دهۆكیش له‌رینه‌وه‌یه‌ش روویداوه‌. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان