گێتی
ئه‌مه‌ریكا: ئێمه په‌یاممان بۆ ئێران و حزبوڵڵا نه‌ناردووه و ئه‌و هه‌واڵه راست نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیای ره‌سمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلنكن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی گه‌شت و سه‌ردانه‌كانیه‌وه بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌یامی بۆ ئێران ناردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی میهریی ره‌سمیی ئێرانیی، له‌زاری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه وتویه‌تی "لە ٣ رۆژی رابردوودا ئەمه‌ریکییەکان پەیامێکیان بۆ ناردین کە بە دوای ئاگربەستدا دەگەڕێن، بەڵام بە کردەوە پشتیوانی‌یان لە کۆمەڵکوژیی و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە غەزە کرد".

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناردنی په‌یامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاته‌ده‌نگ و هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی باس له ناردنی په‌یام له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیی ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان تێدا نییه.