عیراقی
به‌رپرسێكی عیراقیی 15ساڵ حوكمدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدراڵیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كه‌ركوك به‌رپرسێكی شاری كه‌ركوكی به‌شێوه‌یه‌كی غیابی به 15 ساڵ زیندانیی حوكمداوه، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییكردن له دارایی گشتیی‌دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌نوه‌ر نامیق سالح، سكرتێری پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بووه و بڕی ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار دۆلاری له دارایی گشتیی بردووه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی له دارایی گشتیی‌دا 15 ساڵ زیندانیی به‌شێوه‌ی پاشمله (غیابیی) بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدراڵیی روونیكردووه‌ته‌وه، كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كه‌ركوك پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی پێویست و گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان، بڕیاری 15 ساڵ زیندانییكردنی بۆ به‌رپرسی ناوبراو ده‌ركردووه.