عیراقی
بە مەرج بانكی ناوەندی رێگەدەدات دۆلار هاوردەبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی ناوەندی عیراق لەبارەی هاوردەكردنی دۆلار بۆ ناو وڵات بڕیاریدا و رایگەیاند، بە ژمارەیەك مەرج رێگەدەدەن بانكە حكومییەكان ئەو دراوە بیانییە هاوردەی وڵات بكەن.
لە نووسراوێكدا كە ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەم ئاڕاستەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكانی كردووە، بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند لەپێناو دابینكردنی نەختینەی پێویست بۆ ئەو بانكانەی لە عیراق كاردەكەن، بڕیاریدا رێگەبدات بە هاوردەكردنی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە.
راشیگەیاند، دەبێت ئەو پارەیەی دەهێندرێتە عیراق لەپێناو دابینكردنی خواست و پێویستیی كڕیاران بێت، كە بریتین لە كۆمپانیاكان و رێكخراوەكان و دامەزراوە مۆڵەتێپدراوەكان و ئەو كەسانەی لە كۆمپانیاكان یان لە رێكخراوە بیانییەكان كاردەكەن.
بەپێی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی "پێویستە داواكاریی پێشكەش بە بانكی ناوەندی بكرێت و تێیدا ئەو بڕە پارەیە دیاریبكرێت كە دەهێندرێتە ناو عیراق، ناوی ئەو كۆمپانیایەش تۆمار بكرێت كە دراوە بیانییەكە دەهێنێتە ناو وڵات".
ژ.ع