گشتی

زێڕین سومێر بۆچی و چۆن بڕیاریدا لە تەمەنی 78 ساڵیدا هاوسەرگیریی بكات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


زێڕین سومێر بۆچی و چۆن بڕیاریدا لە تەمەنی 78 ساڵیدا هاوسەرگیریی بكات؟
مەودا میدیا-

هاوسەرگیریی خانمەهونەرمەندێكی تورك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە، ئەوەی بووەتە جێ سەرنجی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش، ئەوەیە ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی 78 ساڵیدا هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەكەی ئەنجامداوە لەكاتێكدا ماوەی 22 ساڵ پێكەوە ژیاون.

سومێر كێیە؟
زێڕین سومێر، ئەو خانمەهونەرمەندەیە كە هاوڵاتییانی توركیا باش دەیناسن و ژمارەیەكی زۆریش لە هەوادارانی دراما توركییەكان لە وڵاتانی جیهان بە هەمانشێوە ئاشنان پێی، بەڵام سومێر نوێ دەركەوتوو نییە، ئەو هەر لە هەشتاكانی سەدەی 19ەوە بەردەوامبووە لە كاری هونەری.

لەدایكبووی ئیزمیرە، هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ و نواندنی تەواوكردووە و لە زیاتر لە 38 فیلم و درامادا رۆڵی هەبووە.

چۆن و بۆچی درەنگ هاوسەرگیریی كرد؟

زێڕین كە تەمەنی 78 ساڵە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرایكرد چەند مانگێك لەمەوبەر هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەكەی كردووە، لەكاتێكدا ماوەی 22 ساڵە پێكەوەن و لە ماڵێكدا دەژین.

ئەو لەوبارەیەوە وتی "ساڵانێك لەمەوبەر خراپ نەخۆشكەوتم، ئەوكاتە تەلەفۆنی تایبەت كەمبوو، تەنانەت نەمتوانی هەتا شوێنێك رێبكەن بە تەلەفۆن كەسێكم ئاگاداربكەمەوە، ئەو كاتە ترسام، بیرمكردەوە دەبێت كەسێك لە ژیانم هەبێت".

سومێر بە كوڕەكەی وتووە دەیەوێت كەسێك لە ژیانیدا هەبێت، كوڕەكەی رەزامەندبووە بەڵام پێی وتووە "هەركەسێك دێتە ژیانت پێكەوە بژین بەڵام هاوسەرگیریی مەكەن" و ئەویش رازیبووە.

لە 50كانی تەمەنیدا كەسێكی ناسیوە و دواتر 22 ساڵ پێكەوە بوون، سومێر روونیكردووەتەوە "لەناكاو لەماوەی رابردوودا خۆشەویستەكەی پێی وتووە با هاوسەرگیری بكەین" و ئەویش بە داواكارییەكە رازیبووە.

لەبارەی هاوسەرگیریی پێشووی سومێر دەڵێت "15 ساڵ پێكەوە هاوژین بووین، دواتر هاوژینەكەی عاشقی كەسێكی دیكە بووە و بەوخۆهۆیەوە داوای جیابوونەوەی لێكردووە، هەرچەندە هاوژینی پێشووی نەیویستووە جیابێتەوە، بەڵام دوای 9 مانگ رازیبووە و جیابوونەتەوە".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan