عیراقی

پێشنیازی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراک دەکرێت
مەودا میدیا-

 وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت لە ئامادەکارییدان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم بۆ هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات پێشنیازکراوە بۆ زیادکردنی چەند مادەیەک.

موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "لە ئامادەکارییداین بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم بۆ هاوڵاتییان و دابینکردنی بەشەخۆراکی دەیەم بۆ ئەو هاوڵاتییانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشنیازێکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ زیادکردنی ئاردی سفر و پەنیر و شیر بۆ بەشەخۆراک و چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ زیادکردنی ئەو مادە خۆراکییانە".

روونیشیکردەوە "بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا، بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ هاوڵاتییان سەرجەم بەشە خۆراکەکانیان وەربگرن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان