عیراقی
وه‌زیری دارایی عیراق بڕیارێكی له‌باره‌ی بودجه‌وه ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕیارێكی ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بودجه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تەیف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق ئاشكرایكردووه، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە، هیچ پشوویەک نییە بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی بودجە تا کۆتایی ساڵ، تەنانەت شەممە و هەینیش.
وه‌زیری دارایی عێراق له ماوه‌ی رابردووش‌دا بڕیاری هاوشێوه‌ی هه‌بووه تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی زیاتری كاره داراییه‌كان، له‌وانه‌ش له رۆژی پێنجشه‌ممه 15ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیشدا فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی راسپارد، كه هه‌رچه‌نده پشووه، به‌ڵام رۆژی شه‌ممه (17ی حوزه‌یران) ده‌وام بكه‌ن تا فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌ربگرن.