گێتی

بۆچی جیهان متمانه‌ی به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌ما؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی جیهان متمانه‌ی به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌ما؟
مه‌ودا میدیا - 

گۆڤاری فۆرین ئه‌فایه‌رزی ئه‌مه‌ریكیی كه‌ بایه‌خ به‌كاروباری ده‌ره‌وه‌ ده‌دات، له‌ راپۆرتێكدا كه‌ بۆنه‌ی شه‌ری ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر رۆڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داناوه‌. 

ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ پێیوایه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوه‌ تا سودان و تا ده‌گاته‌ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و غه‌زه‌، رۆڵی ئاشته‌وایی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و پرسیارێك له‌سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات: ئایا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ داهاتوودا چ رۆڵێكی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی له‌ جیهاندا ده‌بێت؟

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا دامه‌زراو، به‌مدواییانه‌ ورده‌ورده‌ رۆڵ و پێگه‌ و كاریگه‌ریی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌جۆرێك توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ رووداوه‌ بچوكه‌كانیشدا نییه‌ وه‌ك كێشه‌ی نه‌یجیریا و قه‌ره‌باخ و توندوتیژییه‌كانی سودان.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، دبلۆماتكاران ده‌ڵێن، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دۆسیه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیادا چه‌ندین گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ و مشتومڕی هه‌بوو، به‌ڵام بێ ئه‌نجام و بێ به‌رهه‌م مانه‌وه‌.

گۆڤاری فۆرین ئه‌فایه‌رزی ئه‌مه‌ریكیی پێیوایه‌، به‌مزووانه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رووبه‌ڕووی پرسیارێك ده‌بێته‌وه‌ ئایا ده‌توانێت رۆڵی ئاشته‌وایی و ئه‌منییه‌تی له‌ جیهاندا هه‌بێت، له‌كاتێكدا تا دێت بۆشایی نێوان زلهێزه‌كانی جیهان تا دێت كه‌متر ده‌بێت. 

به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ده‌رخه‌ری لاوازیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه‌ تا ئێستا، 100 كارمه‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كوژراون، ئه‌م بابه‌ته‌ خاڵێكی لاوازییه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ رۆژانی رابردوودا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نیویۆرك ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆی راده‌ستی لۆبی ئیسرائیل كردووه‌. 

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌دوا لێدواندا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ رایگه‌یاند، هه‌ر جۆره‌ ئاگربه‌ستێك ده‌بێت به‌ ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بێت، له‌كاتێكدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌فه‌ڵه‌ستین پێویستیان به‌هاوكاریی مرۆییه‌.







Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان