عیراقی

موقاوه‌مه‌ی عیراقیی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ریر ئێمه‌ ئه‌نجاممانداوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقاوه‌مه‌ی عیراقیی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ریر ئێمه‌ ئه‌نجاممانداوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین
مه‌ودا میدیا - 

پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، گرووپی موقاوه‌مه‌ی عیراقیی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌، له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریردا ئامانجی پێكاوه‌ و به‌رده‌وامییش ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

چه‌كدارانی موقاوه‌مه‌ی عیراقیی رایانگه‌یاندووه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تا ئه‌و كاته‌ هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ راده‌گیرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان